آزادی برای پخشان⎮ئازادی بۆ پەخشان

 

(نسخه کوردی در پایین صفحه)

ما به عنوان امضاکنندگان این طومار، قویاً صدور حکم اعدام برای پخشان عزیزی را محکوم می‌کنیم و خواهان آزادی فوری او هستیم.

 

پخشان عزیزی، فارغ‌التحصیل رشته مددکاری اجتماعی از دانشگاه علامه طباطبایی تهران و فعال زن کورد، در ۱۳ مرداد ۱۴۰۲ در تهران بازداشت شد. او در تاریخ ۳ مرداد ۱۴۰۳ توسط شعبه ۲۶ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به اتهام «بغی» به اعدام محکوم شده است. این در حالی است که وکلای او با اشاره به ایرادهای حقوقی پرونده، اعلام کرده‌اند که هیچ‌کدام از فعالیت‌های وی نمی‌تواند مصداق اتهام «بغی» باشد. به علاوه، پخشان عزیزی از حق قانونی محاکمه عادلانه و علنی محروم بوده است. او پیش‌تر در سال ١٣٨٨ در دانشگاه تهران بازداشت و پس از ۴ ماه از زندان آزاد شد. سپس برای ادامه فعالیت‌های خود در زمینه مددکاری اجتماعی و حوزه زنان به اقلیم کوردستان عراق و سپس به هنگام حمله داعش به روژاوا سفر کرد و به صورت داوطلبانه در اردوگاه آوارگان جنگی در شمال سوریه به فعالیت پرداخت.

در نامه‌ای که از زندان اوین به بیرون فرستاده است، او می‌نویسد که «رویایی که فرقی بین سوریه، ایران، عراق، ترکیه، افغانستان، غزه و دیگر کشورهای منطقه قائل نیست، عین آزادی است». او با رویای همزیستی و صلح در خاورمیانه، از مهاباد به تهران، از آنجا به سلیمانیه و سپس به قامیشلو مهاجرت کرد و هر جا که رفته همیار آسیب‌دید‌گان، گروه‌های به حاشیه رانده شده و آواره‌گان جنگی بوده است. ما پخشان عزیزی را نه یک مجرم، بلکه یک فعال انسان‌دوست راستین می‌دانیم که در ورای مرزها برای ساختن جهانی بهتر تلاش کرده است. ما حکم اعدام او را ناعادلانه می‌دانیم و خواهان لغو بی‌قید و شرط آن هستیم. ما هم‌چنین تاکید می‌کنیم که مخالف کامل حکم اعدام برای هر انسانی هستیم.

 

کوردی:

 

ئێمە وەک واژۆکەرانی ئەم سکاڵانامەیە، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزیدا بە توندی شەرمەزار دەکەین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دەکەین.

 

پەخشان عەزیزی، دەرچووی بەشی ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تەباتەبایی تاران و ژنەچالاکی کورد، ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ١۴٠٢ لە تاران دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١۴٠٣دا لە لایەن لقی ٢۶ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزەرانی وێڕای ئاماژەدان بە کەموکووڕییە یاساییەکانی دۆسیەی پەخشان عەزیزی، ڕایانگەیاندووە کە هیچکام لە چالاکییەکانی ناتوانێت وەک بەڵگە بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی «بەغی» لە قەڵەم بدرێت.

سەرباری ئەمانە، پەخشان عەزیزی لە مافی یاسایی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و ئاشکرایش بێبەش کراوە. پەخشان پێشتریش لە ساڵی ۱۳۸۸ دا لە زانکۆی تاران دەستبەسەر کرابوو و دوای چوار مانگ لە زیندان ئازاد کرا. پاش ئەوەیش بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی لە بواری ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی و ژناندا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دواتر لە کاتی هێرشی داعشدا چووە ڕۆژئاوای کوردستان و لە کەمپی پەنابەرانی شەڕدا لە باکووری سوریا وەکوو چالاکێکی خۆبەخش درێژەی بە هەوڵەکانی دا.

پەخشان لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئێڤینەوە ناردوویەتە دەرەوە، وتوویەتی «ئەو خەونەی جیاوازی لە نێوان سووریا و ئێران و ئێراق و تورکیا و ئەفغانستان و غەززە و وڵاتانی تری ناوچەکەدا ناکات، خودی ئازادییە». خەونی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وای لێ کرد لە مەهابادەوە بەرەو تاران و لەوێشەوە بۆ سلێمانی و پاشان بۆ قامیشلۆ کۆچ بکات و بۆ هەر شوێنێک دەچوو پشتیوانی قوربانیان و گروپە پەراوێزخراوەکان و ئاوارەکانی جەنگ بوو. ئێمە پەخشان عەزیزی نەک بە تاوانبار نازانین، بەڵکوو بە چالاکێکی مرۆڤدۆستی ڕاستەقینەی دەزانین کە لە سەرووی سنوورەکانەوە خەباتی کردووە بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر. ئێمە سزای لەسێدارەدانی ئەم ژنەچالاکە بە نادادپەروەرانە دەزانین و داوای هەڵوەشاندنەوەی بێمەرجی ئەو سزایە دەکەین. هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە بە تەواوی دژ بە سزای لەسێدارەدانین بۆ هەر مرۆڤێک.

 

از طریق لینک زیر میتوانید نام خود را به لیست امضاکنندگان این طومار اضافه کنید:

 

برای آزادی پخشان عزیزی این طومار را امضا می‌کنم.

نظرات

نظر (به‌وسیله فیس‌بوک)