شعر اهل کردستانم / به زبان کردی از خالد بایزیدی (دلیر) تقدیم به روژآوا و مردم و پیشمرگان و گریلاهای جسور و فداکار که در برابر اشغالگرانه ترکیه مقاومت می‌کنند.
پیشکه ش به گریلاکانی روژاوا
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی که زیندانه‌کان ئاخندراوه له‌گوڵه قاشقاشه …
شوێنێ که هه‌زاران هه‌ڵاله و شیلان به‌سه‌ر سێداره‌وه سه‌وزو به پێوه‌ن و
وه‌رزی به‌هار ده‌ڵێنه‌وه و
له لووتکه‌ی سه‌ره‌مه‌رگ دا
وه‌ک گه‌رده‌ڵوول گڤه‌یان دێ و
ژیان تاقی ده‌که‌نه‌وه…
نیشتمانێک که هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی
چیرۆکی شه‌هیدێکی
له خۆی دا حه‌شارداوه …
ئه‌م ئه‌ستێرانه به ورشه‌یان
دڵه‌ڕاوکه‌ی مناڵانی شه‌هید ده‌ڕه‌وێننه‌وه…
….
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی که له ئه‌ستێرکه‌کانی خوێن هه‌ڵده‌قوڵێ
ئه‌و ئه‌ستێرکانه‌ی جاڕی شه‌هیده‌کان ده‌ده‌ن
بۆ هه‌ڵفڕینێکی بلورین
نیلوفه‌ره‌کان ده‌پشکوێن
هه‌تا سروودی ئاشتی و رزگاریی
بۆ ماسیه‌کانی ولاته‌که‌م بڵێنه‌وه…
…
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی که که‌ڵه‌مێرێک له جوامێرانی سه‌ده ڕابوو
گزنگی خۆری بۆ گوڵه‌کان شی کرده‌وه
هه‌تا به شه‌وقه‌وه په‌یوه‌ستی خۆربن
ئه‌وشوێنه‌ی که دایکان تۆزی ئاوێنه‌کان
به شه‌پۆلی فرمێسکه‌کانیان ده‌شوێنه‌وه
مناڵان
هه‌مووشه‌وێ خه‌ون
به لاواندنه‌وه‌ی ده‌ستی گه‌رمی باوکانیان و
چنینه‌وه‌ی شکۆفه‌کانی گێلاسه‌وه ده‌بینن
ئاه…. شه‌وه‌کانی ئه‌م نیشتمانه
له ته‌بی گه‌رمی مناڵاندا گیان ده‌سپێرێ
نیشتمانێک که هه‌مووڕۆژێ شه‌هیدێکی له کاروان دایه
هه‌تا سنووره‌کانی کوردستان به دونیا بڵێته‌وه و
ئالای ئه‌م هه‌رێمه به خوێنی سوور
ئاوێته‌ی ره‌نگه‌کانی که‌سک و سپی بکاته‌وه…
….
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی که گوڵ به بێ هیچ شرۆڤه‌یه‌ک له به‌هار و
پێش ئه‌وه‌ی بپشکوێ په‌ر په‌ر ده‌بێ و
خه‌زانێکی بێ وه‌رز ڕایده‌ماڵێ
بولبوله‌کانی وڵاتی من
له‌جێی چریکه‌ی شادی
له پرسه‌ی به‌هاردان و
کۆتره دیله‌کان
بێ هاتنی به‌هار ده‌مرن
ئه‌مشوێنه‌ی که مۆمه‌کان به پێوه گیان ده‌سپێڕن و
په‌پووله‌کان نووزه‌یانه و
شه‌مشه‌مه‌کان
به دوور له‌چاوی رووناکی شای لۆغانیانه
وڵاتی پێشمه‌رگه‌ی قه‌لای به‌رخۆدان وسه‌رکه‌وتن…
….
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی گه‌رووی هۆزانڤانان ده‌بڕن
شێعر وگۆرانی شه‌ڵالی خوێنه
داری ئازادیی ده‌روێ
مێڕانی شۆڕشگێڕ و دارستان ولێڕه‌وار
بارمته‌ی زریانی شاڵاوبه‌رن و
چیای بێستوونیش سه‌ر فرازتر له هه‌میشه
له‌رزه‌ی خستۆته جه‌سته‌ی داگیرکه‌ر
له نیشتمانی من
له ره‌وه‌زه‌کانی کوێستان هه‌ڵاله ده‌ڕوێ و
له هه‌ر هه‌لاله‌یه‌ک شاعیرێک له دایک ده‌بێ و
سێداره‌یه‌ک قوت ده‌بێته‌وه
وڵاتی من ئه‌وشوێنه‌ی که هه‌مووشه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک دووگیان ده‌بێ
هه‌تا ئه‌فسانه‌کانی مێهرو خۆشه‌ویستیی
بۆ مناڵه‌هه‌تیوه‌کان بڵێته‌وه
هۆزانڤانانی نیشتمانم
وشه‌کانیان له جۆگه‌ی خوێن دا ده‌شوێنه‌وه
هه‌تا شێعرێک بنووسنه‌وه بۆ کوردستانی من
قووڵترله خه‌و روونتر له ئاو
…
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی که تازه زاواکان له‌شه‌وی بووکێنی دا
گولـله میوانیانه و
بووکی شه‌و به لێوی خوێناوی راده‌مووسن
ئه‌وشوێنه‌ی که پێغه‌مبه‌ره درۆیینه‌کان
هه‌مووڕۆژێ درۆیه‌ک به خه‌ڵک ده‌ڵێن و
به سێحرو جادوو تاریکی ده‌ڵێنه‌وه
وه‌رزێره‌کانی نیشتمانم
له جێگای گه‌نم تۆپ وخۆمپاره ده‌چێنن و
له شوێن گوڵه گه‌نم ،کاژه‌ڵه‌ی سه‌ری ده‌ژمن ده‌دروونه‌وه
وه‌رزێره‌کانی که شه‌ورووز نه‌فرت ده‌نێرن بۆ پێغه‌مبه‌ره درۆیینه‌کان
گولاله‌کانی ولاتی من له ئاگر دا ده‌سووتێن
ئاسمان هه‌نیسکی گریانێتی
به‌هار ده‌ناڵێنێ و
مناڵانی شه‌هید ده‌ربیجه‌ی دڵه‌کانیان
به‌رووی به‌هار دا ده‌که‌نه‌وه هه‌تا بڵێن:
تا گوله شلێڕه هه‌یه
ده‌بێ بژین
کوردستانی من
جه‌نده‌کی بۆگه‌نیوی دوژمن یاری به‌ر پێیانه
….
خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌م شوێنه‌ی که ئازایخوازان
به سێداره‌کانه‌وه له دایک ده‌بن وخۆڕاگرو ڕاوه‌ستاو
وه‌ک شه‌هێن
په‌یوه‌ستی شکۆفه‌ی سووری ئه‌ستێره‌کان ده‌بن…
…
خالید بایزیدی…دلێر
نظرات
این یک مطلب قدیمی است و اکنون بایگانی شده است. ممکن است تصاویر این مطلب به دلیل قوانین مرتبط با کپی رایت حذف شده باشند. اگر فکر می‌کنید که تصاویر این مطلب ناقض کپی رایت نیست و می‌خواهید توسط زمانه بازیابی شوند، لطفاً به ما ای‌میل بزنید. به آدرس: tribune@radiozamaneh.com
هنوز نظری ثبت نشده است. شما اولین نظر را بنویسید.