کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پەژاک”، لەنامیللکەیەکدا وێنە و ناو و پاشناوی ٧٣ ژنی شەهیدی ”شۆڕشی ژن”ی چاپ و بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک بەبۆنەی ۶ مانگ لەتێپەڕبوونی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەو شۆڕشەی بەپێشەنگایەتی چەوساوەترین چینی کۆمەڵگە، واتا ژنان سەرەنجی هەموو رای گشتی جیهان و ئازادیخوازانی بۆ لای خۆی راکێشا و هەرچی دەچێت هێز و مۆڕال و جۆشێکی فراوانی بەخشیووەتە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و دەرەوە و زیهنیەت و ستوونەکانی ژەنگ گرتووی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و فاشیست و داگیرکەری ئێران تەنگەتاوکردوە و ئیرادەی پۆڵایینی ئازادیخوازانیشی بەهێزتر، بۆیەش کۆمیتەکەی نامیلکەی ٧٣ ژن لەشەهیدانی شۆڕشی ژنی لەژێر ناونیشانی “٧٣ ژنی شەهیدی شۆڕشی ژن”، وەکو سیمبۆلی هەموو شەهیدان چاپ و بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک لەنامیلکەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە؛ ئەم شۆڕشەش بێگۆمان بەبێ قۆربانی پێکنەهاتووە و لەسەر رێگەی ئازادی ژمارەیەکی زۆر لەمنداڵانی جۆانخاس و قارەمان گیانیان بەختکردوە. کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پەژاک”وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆڤیی و شۆڕشگێڕی خاوەنداری لە شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموکراسی بەئەرکی خۆی دەزانێت و لەو چوارچێوەیەشدا وێنە و ناو و پاشناوی ٧٣ ژنی لەشەهیدانی راپەرینی مێژوویی”ژن، ژیان، ئازادی” لەگەڵ ٧٣ رەستە لە ئاخاوتنە هزریی و فەلسەفیەکانی رێبەری گەلی کورد”رێبەر ئاپۆ”ی لەبابەتی پرسی ژنان لەژێر ناونیشانی”٧٣ ژنی شەهیدی شۆڕشی ژن” وەکو سیمبۆڵێک گۆنجاندوە.
کۆمیتەی شەهیدان جەختیش دەکاتەوە کە باشترین و گۆنجاوترین خاوەنداریەتی لەشەهیدان، بەردەوامی رێ و رێباز و سەرخستنی ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدانە.
خوێنەرانی هێژا دەتوانن بۆ بەدەستخستنی نامیللکە ئێرە کلیک بکەن
[download id=”341114″ template=”Microsoft Edge PDF Document (.pdf)”]

هنوز نظری ثبت نشده است. شما اولین نظر را بنویسید.