رۆمانی”هەستانەوە لەوڵاتی خۆر”دا لەلایەن گروپێک لەنوسەران و رووناکبیرانی کوردەوە لەسەر مێژووی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان و هەندێ لەرووداوە مێژووییەکان لەدوو سەدەی رابردوویە نوسراو و لەچاپ دراوە.

رۆمانەکە یەکێکە لە کۆبەرهەمەکانی ئەو گروپە رووناکبیرە و هەریەکە لەو کۆبەرهەمانەش بەسەر چەند بەرگێکدا دابەش کراون. هەر یەکەو لەو کۆبەرهەمانەش خاوەن سەردێرێکی تایبەت و جیاوازبەخۆیەتی. ئەم رۆمانە مێژووییە بەگشتی لە دوازدە تا سێزدە بەرگ پێکهاتووەو هەنووکە سێ بەرگ لەکۆی گشتی رۆمانەکەیە.

ماوەی پێنج ساڵە، ئەکادیمیای وێژەیی”شەهید شیلان باقی”سەرقاڵی چەند کاروخەباتێکی پلان بۆکراو، بەئامانجی نووسینەوەی رۆمانی بەرخۆدان و داستانی هەستانەوەی هاوچەرخی کوردستانن. لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی کاروخەباتی چڕوپڕ و گروهی ئەو گروپە رووناکبیر و نوسەرە، نوسینی ئەم بەرهەمە ناوازەیە و لەئێستاشدا ئەم بەرهەمە لەبەردیدی خوێنەران و هۆگرانی زمانی فارسی دایە.

رۆمانی هەستانەوە لەوڵاتی خۆردا لەسەر رەهەندە چاندی و مێژووییەکانی گەلی کورد، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، لەبواری کەلتوری و سیاسییەوە لەگەڵ نەتەوەکانی تر و دەوڵەتانی ناوچەکەیە و بەگشتی ناوەڕۆکی رۆمانەکە لەسەر رەهەند و فاکتە کۆمەڵایەتی و سیاسییە گرنگەکانی کوردستان و گەلانی ئاناتۆلیایە. لەهەمانکاتدا رۆمانەکە راوەستە لەسەر فۆرمی ژیان و پێکهاتەی چاندی گەلانی گوندنشین و چۆنیەتی بەرخۆانیان لەبەرامبەر بە کۆماری تازە دامەزراوەی تورک و بەرخۆدان و وەستانەوە بەرووی سیاسەتی جینۆساید و ئینکار و لەناوبردن و هاوکات دیالکتیکی سەرکۆت و شۆڕش دەکات.

پەرتووکی رۆمانی هەستانەوە لەوڵاتی خۆردا بەزمانی تورکی نوسراوە و بەرهەمی نوسەر”محەمەد سەعید ئۆچلو”یە و وەرگێڕانی فارسی بۆ کراوە.

وەڕگێڕان و چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم رۆمانەش لەلایەن گروپی فارسی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ـ لقی رۆژهەڵاتی کوردستان ەوە بۆ کراوە. هاوکات وەرگێڕانی بەرهەمەکەش پێشکەش بەشەهیدانی هەمیشە زیندوو، شەهید رێزان جاوید و هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و ئێران کراوە.

خوێنەرانی هێژا و بەروومەت و هۆگرانی پەرتووک دانسقەیە و بۆ بەدەستخستنی ئەم بەرهەمە و دابەزاندنی دەتوانن لێرە کلیک بکەن.
[download id=”341066″ template=”Microsoft Edge PDF Document (.pdf)”]

نظرات

نظر (به‌وسیله فیس‌بوک)