ادریس بردنوس شاعر کردستانی، زاده‌ی سال ۱۳۷۳ خورشیدی در سقز است.

▪︎نمونه شعر:
(۱)
[کۆچ]

شێعر ئاوێتەمە
ئاوێ تەمە لەسەر بزەی خەیاڵی شەو بە نازی تۆ
بە نازی تۆ بەردە لەمن دەس لە یەقەت
بەردەلەمن
بەردەلەمن هەناوی تۆ، هەناوی تۆ، هە‌ناوی تۆم لەسەر دەمە کەسەر دەمە، نە سەر دەمە، کەسەر دەمە
بە ڕۆحی من شەماڵی تو
بە حاڵی من کە سەردەمەی خەیاڵتە
کە سەردە مەی بە زاری من لە شەو شنەی گەڕانی نێو هەناوی تۆم لەسەر مەلی فڕینی تۆم
نە کۆچمە، نە کۆچتە، کە من چمە لە جەغزی غەدری بێ بڕانەوەت؟
گەڕانەوت لە خەو خیاڵی توولەڕێی وەنەوزی من
ئەز ئەز کەنەوزی تۆ لە جێی ژوانی من خەمە.
چەمم تەمە
– کەمم، کەمە بە گۆشە چاوی پڕ لە زوڵمی بێ ژوماری پڕ لە تاسەکەم.
بە شانەکەت کە جێی نەماوە لەم هەرامە گوێم.
بە گوارەکەت لەرانەوەم، لەرامەوە لە ڕاتەوە گەڕامەوە بە چۆڵی توولەڕێی چەمانەوە.
نەمانەوە لە زەردە بای خەزانی جێی ژوانگەمان نە لەچکەکەت نە شێعرەکەم بە دەم شەوارەیی شەوی نەمانەوەم.

(۲)
[مِردن]

ئەلف لام
باڵاتە شکاوە بە ڕوومدا
هەزار لەت لە تۆ
لە چاوەکانمایە
پەنجەت ئەلەرزن و من
بێ تاقەتە ڕام
بێ.
دڵتەنگیم لە لاپەڕەی چاوەکانتا ڕەش ئەکەمەوە
بەڵام
ئاخۆ بۆ شاعرێک مرد…!؟

(۳)
[(چ)یم]

«چ» ساردە لە چۆنیتا
تۆ نی نا
ڕەق هەڵاتن خولیاکانم
!بۆت دێم هار
بتخۆم بۆخۆم یان بۆت لەشەختەی پاییزی وشەکاندا
بەگژی کامە هەناسەتدا بچم تا بۆنی تاسە نەدەی؟
له چۆڵیتا خول ئەخۆم ئەخۆم ئەخۆمەوە خۆم
خۆم خۆم تۆی هەر بی
بێم بۆت هار؟
بەشم بادەی بادەو دەدوانزەیە بە جووتەوە
بارانیش بێت تۆ هەر ناییت
جا نیت
جا «چ» ساردە لە چۆڵیتا
«چ» ساردە لە چۆنیتا.

گردآوری و نگارش:
#سعید_فلاحی (زانا کوردستانی)

نظرات

نظر (به‌وسیله فیس‌بوک)