لەگەڵ سڵاو و حورمەتم،

بەڕێزان، لایەنگرانی هەر حیزب و ڕێکخراوە و سەر بە بنەمای هەر حیزبێک، و بە تایبەت خەڵکی مەدەنی…

کێشەیەک کە پێشمەرگەی ناوخۆی حیزبی دێموکرات بۆ من ساز کردووە، بە داخەوە بووە بە کارەساتێکی مێژوویی ئەو حیزبە؛ وەک جەنایەتی کردەوەی هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر من و سەر خەڵکی مەدەنی. کەس ناتوانێت حاشای لێ بکات، زۆر کەس ئاگاداری ئەم جەنایەتە بوون، و حاشای لێ ناکرێت.

قسە و قسەڵۆک و تۆمەتی زۆرم بیست لەم ماوەیەدا. چەندین هەوڵ درا بتوانن کێشەی ئەمنیەتی بۆ من ساز بکرێت و لە لایەن ئیتلاعاتەوە سزا بدرێم، و هەوڵەکان بەردەوامن.

بەڕێزان، وەک پێشتریش وتم، کەیسی من لە دەست ئیتلاعاتی مەرکەزی ئێراندایە و دڵنیام چارەسەری دەکەن، و زۆر لە بابەتە نهێنییەکانی ئەم جەنایەتە بۆ خەڵک ڕوون دەبێتەوە.

هیچ کەس و ڕێکخراوەیەک ناتوانێت ئیزن بە خۆی بدات من وەک «جاشِ ئیتلاعات» ناو ببات. من ئەم تۆمەتە قیزەونە محکوم دەکەم.

کاتێک تۆ، سەرکردەی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی حیزب و تەشکیلات، ناتوانی کێشەی ئەمنیەتی و جەنایەت و کردەوەی دڕندانەی پێشمەرگەکانی خۆت چارەسەر بکەیت، و لە وەڵامی هاواری من بۆ لای خۆتان (داوا لە من دەکەیت لە هەر کوێ پێم خۆشە سکاڵا بکەمەوە)، لە ئێستادا چییە؟ بۆچی پێتان بەری خواردووە؟ دەوڵەت و ئیتلاعات کێشەکە چارەسەر دەکات!؟

من بووم بە جاش و ئێوە باش!!

چەندین جار پەیوەندییم بە دەفتەری سیاسی مستەفا هیجری و خالید عەزیزی گرتووە. سکاڵام بۆیان ناردووە.

بە پێی بەڵگەکان، لەگەڵ تەشکیلاتی حیزب قسەم کردووە و رامگەیاندووە من لە کێشەی ئەمنیەتی پێشمەرگەکانی ئێوە گیرم خواردووە. بە دەیان شێوەی دڕەندە و نامرۆڤانە هەڵدەکوتنە سەرم…

بەڵام، زۆر بە داخەوە، بەرپرسی تەشکیلاتی و سەرکردایەتی بە پشت‌گرمی حوکمی تەزویری (محجوریت)، واتە شێتی و بێ‌ئیختیاری عەقڵی و هۆشی فەرماندە سیروان، یان دابین دەکرد بۆ تیرۆری من… و دەیان کەسی تریش هەر بەو شێوەیە لە پەلاماری تیرۆری فیزیکی و کەسایەتی من بوون و هەن.

ئەوەیش جەنایەتێکی ترە لە هەڵسوکەوتی حیزبی دێموکرات کە بەو شێوەیە دێت ڕێگای چەتەیی و جەنایەت‌کردن بۆ پێشمەرگەکانی خۆی دەکات. دەیانکات بە شێت بە سەر خەڵکەوە، کە یاسایش نەتوانێت ڕاپێچیان بکات.

تەنیا دەتوانم بڵێم: جەماعەتی حیزبی دێموکرات، هەوڵەکانتان بێ‌سەمەرە و دووکەڵی ئەم کارەساتە هەر دەچێتەوە چاوی خۆتان.

هەزاران حەیف بۆ خوێنی شەهیدان کە لە ڕێگای ئەو حیزبە پڕ لە خەیانەت و جەنایەتکارە ڕژا و بە فیڕۆ چوون.

نەشمیل نشەستە

نظرات

نظر (به‌وسیله فیس‌بوک)