ئەو دەردە هاوبەشە

هەرگیز جودا جودا

چارەسەر ناکرێ

شەش ڕەنگ لە ڕۆژی یەکەمی فەروەردینی ١۴٠١ تەواوی هەواڵەکان، زانیاری پەروەردکاری، وە ڤیدیۆکانی خۆی بە ۴ زمانی عەرەبی و کوردی و تورکی فارسی بەرهەم دەهێنێت. جێی ئاماژەیە کە هەروا زمانی ئینگلیزی بۆ چالاکییەکانی نێونەتەوەیی بەکاردێنین، وە زمانی فارسی زمانی هاوبەشی ئێمە دەمێنێتەوە.

ڕووهێنانی زۆرێک لە بنەماڵەکان کەسانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەی ئێڵجیبتی، وە پسپۆڕان و پاڵپشتیکەرانی دژی جیاکاری لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی ، پێناسی ڕەگەزی، بەیانکردنی ڕەگەزی، وە شاخەکانی تری ڕەگەزی، بەئێمە و شوێنەکانی دی کە سەردان دەکرێن، بۆ پرسینی کێشە و گرفتەکانیان، بۆ ئێمە پێویستیەکی گرنگی ئاشکراکرد.

نەبوونی زمانی هاوبەش، بۆ گەیاندنی زانیاری و ئاگایی کۆمەڵی بۆ دوورترین خاڵەکان و جیاوازترین بەشەکانی کۆمەڵگە وە کەسانێک کە هەڵبەت فارسی زمان نین، بەڵام پێویستیان بەو زانیاری و ڕێنماییە هەیە.

ژیانی زۆرێک لە هەرزەکارانی هاوڕەگەزخواز و دوو ڕەگەزخواز وە ترانس لە گرۆی قبوڵکردنی خواستی ڕەگەزی و شوناسی ڕەگەزی لە لایەن بنەماڵەکانیانەوەیە، شتێک کە بەدینایەت، مەگەر ئەوەی کە ئێمە بتوانین بۆ هەریەک لەو بنەماڵانە بە زمانی خۆیان پەیوەندی دابنێین. ئەو پێداویستییە بووەتە هۆی ئەوەی کە هاوکارانی شەش ڕەنگ کە لە جیاسازی چەند چینی کۆمەڵگە وەکو پەیوەندیدار بە کۆمەڵی ئەتنیکی، بوونی خاوەن پێداویستی تایبەت، وە یان پەیوەندیدار بە چینەکانی ژێر چەوساندنەوە، ڕەنج دەکێشن. بیرۆکەی سازکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی چەند زمانەی پەیگیر کردووە و دایناوە بۆ گفتوگۆ وە دوای یەک خول کاری زانیاری پێدان، ئەزموون و هەڵە و وەرگرتنی پێشنیارەکانی بەردەنگەکانی خۆی لەمڕۆدا بە سازکردنی پەیجەکانی ئینستاگرامی شەش ڕەنگی کوردی، شەش ڕەنگی تورکی، شەش ڕەنگی عەرەبی، وە بەشە هاوشێوەکان لە ماڵپەڕەکەدا.

ئەوە یەکەمجارە کە یەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کۆمەڵگەی مەدەنییە (ئەویش پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی) بە فامکردنی تێکەڵاوبوونی جیاسازییەکانی کۆمەڵگە ئەو جۆرە دەرچە گرنگەی بۆ بەرەوپێشچوون و زانیاری گەیاندن بە زمانەکانی دی، لەکەناری زمانی فارسیدا کردووەتەوە، وە یەکگرتوویی و هاودڵی کۆمەڵایەتی لە بەینی گرووپگەلی جیاوازی ژێر زوڵم و ستەم، بانگەشە و فراوانکردنی چالاکی دەکات.

لەمەوبەدوا هیچ دایکێکی تورک ناچار نییە پرسیارەکانی بە زمانی فارسی بۆ ئێمە بنێرێ، هیچ باوکێکی کورد پێویست نییە بۆ تێگەیشتن لە منداڵەکەی ڤیدیۆیەک بە زمانی فارسی گوێبگرێت. وە هیچ خوشک و دایکێکی عەرەب پێویست ناکات نووسراوەکانی پۆستی ئێمە بە فارسی بخوێنێ. بەو جۆرە هەستی پەیوەندیدار، هەستی بوونی بەشێکی زۆر لە تاکی کۆمەڵگەی ئێڵجیبیتی نافارس کە بەردەوام نادیدە گیراون، دەگەڕێنەوە بۆ ئێمە.

بۆ بەرەوپێشبردنێکی سەرکەوتن ئامێز ئەو پلانە گەورەیە، پێویستمان بە یارمەتی، هاوبەشی و هاوفکری دڵسۆزانە و بەردەوامی ئێوە هەیە. هەموو ئێوە کە هەم نیاز و پێویستییەکانتان بە زمانی دایکی باشتر بەیان دەکەن، هەموو ئێوە کە زمانی ناو ماڵتان کە لە ڕاستیدا فارسی نییە. ئێمە گرووپی هاوکارانی شەش ڕەنگ، لە هەموو ئێوە هاوزمانانی خۆمان بانگێشت دەکەین، بۆ ئێمە هەواڵ و وەرگێڕانی بابەتەکان کە بۆتان سەرنجڕاکێشە بۆمانی بنێرن. یارمەتی ئێمە بدەن تا جیا لە کەلتوور پەروەریی بە زمانە جۆراوجۆرەکان، ئارشیڤێکی دەوڵەمەند و پڕ لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە یەکسانی ڕەگەزی و زایەندی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و تورکی سازدەکەین.

ئێمە بۆ یەکگرتوویی هەموو ئەو کەسانەی کە پەراوێزخراون، لەژێر ستەم و جیاکاریدا بە بانگەشەی بەرامبەری و هێز و سەروەت بۆ هەمووان هاتووینەتە مەیدان. ئێمە ئەو یەکگرتووییە دەکەینە پێشمەرجی دیموکراسی، وە لاچوونی فشار و چەوساندنەوە بە کۆمەڵگەی کەمینە ڕەگەزییەکان دادەنێین، بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لەو ڕێگەیە دەست بۆ لای ئێوە درێژ دەکەین.

سەردانی شەش ڕەنگ بە زمانی دایکیتان بکەن بۆ ئەوەی ئاستی پڕۆژەکە بچێتە سەرتر چالاکی بکەن. وە شەش ڕەنگ وەک هەمیشە وەک هی خۆتان ببینن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە فەڕمییەکان داوادەکەین زیاتر لە پێشوو، بۆ پەخشکردنەوەی دەنگە جۆراوجۆرەکان یارمەتی بگەیەنن، وە لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندیدار بە گرووپگەلی نافارس دەمانەوێ دەنگمان دووپات بکەنەوە. ئێمە دەمانەوێ ئێستا کە بە زمانی خۆمان لەنێو مەیدانی خەباتداین، لەلایەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هاوزمانی خۆمان پاڵپشتی بکرێین.

شەش ڕەنگ نزیک بە دوانزە ساڵە بۆ گەیاندنی زانیاری و پەرەپێدانی وتووێژی یەکسانخوازانە و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ جیاسازییە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوکردنەوەی نەفرەت، دژی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی ئێران (هاوڕەگەزخوازان، دووڕەگەزخوازان، ترانس جێندەرەکان) چالاکی و خەباتی بەرنامە بۆ داڕێژراو،، بەرەوپێشەوە دەبات.

ئێمە باوەڕمەندین گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، داواکارییەکانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی ئێران لەخۆدەگرێ، ئەو داواکارییانە دەبێت لەسەر هەر زمانێ، وە لە هەر شوێنێکی ئەو خاکە، هاواری پێ بکرێ..

بژی ڕەهایی ، بژی یەکگرتوویی/

شش‌ڕنگ (تۆڕی لێسبییەنەکان، وە ترانسجێندەرەکانی ئێرانی)

١٧ ی مارسی ٢٠٢٢ بەرامبەر بە ٢۶ ی ئسفەندی ١۴٠٠.

ناونیشانی پەڕەکانی تورکی و کوردی و عەرەبی شەش ڕەنگ:

https://www.instagram.com/6rangiran_Turk

https://www.instagram.com/6rangiran_Kurd

https://www.instagram.com/6rangiran_Arab

نظرات

نظر (به‌وسیله فیس‌بوک)